دیاربەکر ئامادەکاری بۆ مەولودی پێغەمبەر دەکات

وەقفی ئەڤیدارێن پێغەمبەر بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا لە ژمارەی زۆر شار و شارۆچکە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر رێکدەخات.
تەوەری ئەمساڵی بەرنامەکە "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" دەبێت.
بەرنامەی ئەمساڵی دیاربەکر لە ٢٠ی نیسان لە مەیدانی نەورۆز کاتژمێر ١٣:٣٠ بەڕێوەدەچێت.
یەعقوب کایا ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "وەک وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر، ئەم یەکشەممەیە کاتژمێر ١٣:٣٠ی ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەر ڕێکدەخەین. لە پارکی نەورۆزی دیاربەکر بە تەوەری 'ڕێبەری بەرخۆدان، حەزرەتی موحەممەد'. لەم ڕووەوە لە زۆر شوێنی دیاربەکر ستاندمان کردۆتەوە، لە ڕێگەی ئەم ستاندانەوە گەلەکەمان، خەڵکی دیاربەکر، بانگهێشتی بەرنامەکە دەکەین."
یەعقوب کایا لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "دیاربەکر ئێستا چووەتە ناو کەشوهەوای ڕۆحی ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر، ئێمەش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکەین. بانگهێشتی هەموو خەڵکی دیاربەکر دەکەین، لە بچووک تا پیرەوە، بۆ بەرنامەیەک کە ژیانی حەزرەتی موحەممەد تێیدا بناسرێت و لێی تێبگات. لەم چوارچێوەیەدا پۆستەرمان لەسەر ستوونەکان لە هەموو شارەکەدا دانا. لەسەر شەقامەکان ستاندمان کردەوە بۆ بانگهێشتکردنی خەڵکی دیاربەکر. لێرەوە گەلەکەمان بانگهێشتی بەرنامەکە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە پارکی نەورۆزی دیاربەکر بەڕێوەدەچێت دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "زیاتر لە سەدا ٣٠ی دانیشتووان کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان هەیە و ئامانجمان بۆ ٢٠٢٦: کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لەبارەی هێرش سەر خانەوادەیەکی باتمانی لە مێرسین ڕاگەیاند، "سووکایەتیکردن بە کەسێک لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە شتێک نییە قبول بکرێت."
محەمەد یاووز جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار کە لە کاتی چارەسەری نەخۆشی سستی گورچیڵە چارەسەری بۆ دەکرا کۆچی دوای کردبوو لە ٦مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار بکەن و سبەینێ ئەو پرۆسەیە کارا دەکرێت.